پاتــــوق تنهـــایی

خـــــــوش اومــــــــدی دوســـــت مـــــــن

پاتــــوق تنهـــایی

خـــــــوش اومــــــــدی دوســـــت مـــــــن

ماموستا "کوردی"


(ماموستا کوردی)


چاوەکەم بۆ چی لەگەڵ عاشق ئەمەند دەعوا دەکەی

چونکە مەعشووقی بەقوربان عاشقت ڕیسوا دەکەی


دائیمەن کارت جەفا و ھیجران و دەرد و غوسسەیە

قوڕ بە سەر عاشق ئەتۆ مەعشووقی بۆیێ وا دەکەی


کۆمەڵی عاشق ئەمێستا وێڵ و سەرگەردانی تۆن

جارێ ناپرسی لە کوێن گۆیا لەلای خۆت چا دەکەی


حاکمی نابێ بەدادی بێکەساندا ڕابگەی

تۆ دڵی خەڵقی دەبەی ئێستاکە وا حاشا دەکەی


ئێمە وا ڕۆیین بەمەئیووسی لەلات دەوڵەت زیاد

دا بزانین عەبدی وەک ئێمە لە کوێ پەیدا دەکەی


دڵ ئەوا لۆمەم دەکات و پێم دەڵێ [کوردی] ئەمن

گەر شکایاتم حەقە بۆچ وا قسەی بێجا دەکەی

شێعری مەحوی

مەحوی


ئەسیر و سەیدی قەیدی کەید و شەیدی نەفسی ئەممارەم

لە دەست ئەم مارە بەدچارە چییە چارم خودا چارەم


لە حەفتا تێپەڕیم و حەفتەیەک بۆ دین و بۆ دنیا

بە کاری خۆم و کاری کەس نەھاتم وەی چ بێکارەم


سەراپامی بەر ئەشکەنجەی عوقووبەت گرتووە دەوران

لەبەر بێدەستییە وا تێ دەگەن خەڵقی کە بێچارەم


لە جیبمدا ئەگەر یەک پارە شک نابەم چ پەروامە

خودا گەر قابیلی دیبم ھەتا سەر جەیبی سەدپارەم


نە شەیتان و نە دەوران و نە خزمانم بە من ناکەن

ئەوی نەفسی خەسیسم [مەحویا] کردوویە دەربارەم


شێعری مەحوی

Ghobadi:

مەحوی


بە خوێنم تینووە با نۆشی کات و نۆشی بێ ئەمما

لەسەر چی تۆ بڵێ ئەو لێوە مۆرە وا لە من بوو سوور


ویسالت نارە ھیجرت ڕۆژی ڕەش وەک ئافتابی تۆ

لە تۆ نەزدیکە پشکۆیە خەڵووزە گەر لە تۆ بێ دوور


بە زەرد و سووری دنیا زەردەواڵەت لێ نەگۆڕابێ

بە ھەنگی تێ بگەی ھەر نێشە نۆشێکی نیە زەنبوور


لە تێغی تۆ ھەتا [مەحوی] شەرفیابی شەھادەت بوو

خوێنی بوو بە ئاو ئیتر لە داوێنت نەما مەحزوور