کوردی
ڕەنگی گوڵ گیانا وەکوو ڕوخسارەکەت ڕەنگین نییە
شەککەری میسری وەکوو گوفتارەکەت شیرین نییە
ئەھلی چین نەققاشی چاکن خۆ بەڵام تەسویری تۆ
نەقشی خامەی کردگارە کاری وەستای چین نییە
مەنعی من عەمدەن دەکا ئەغیارەکەت یاخۆ کەرە
تالبی پووش و گیا و جۆیای گوڵ و نەسرین نییە
من کە کوشتەی تیغی عەشقم ڕۆژی دیوانی جەزا
بۆ چی شاھید بێنم ئاخر کفنەکەم خوێناوییە
من کە ڕیسوا بووم و تەپڵی عاشقیم لێ دا ئیتر
[کوردی] ئەز پەروام سەر و ئیمان و گیان و دڵ نییە