پاتــــوق تنهـــایی

خـــــــوش اومــــــــدی دوســـــت مـــــــن

پاتــــوق تنهـــایی

خـــــــوش اومــــــــدی دوســـــت مـــــــن

احمد موختار جاف

ئەحمەد_موختار_جاف 


ئەی دڵە بەسیە تەپوکۆ چیتە ئارامت ببێ

تێپەڕی ئەو وەختە ئیتر دڵبەرا ڕامت ببێ


سەرسەری و ئەوباش و بەدئەتواری وەک تۆ چۆن ئەبێ

ببیە پیاوێکی زەریف و شوھرەت و نامت ببێ


بولبولی دڵ تا بەکەی ناڵە و فوغانی بێ سەمەر

زۆر مەحاڵ و موشکیلە شۆخی گوڵەندامت ببێ


چەرخی بەدبەختی وەھای ھێناوە قەت مومکین نییە

دڵبەر و ساقی و شەراب و موتریب و جامت ببێ


چونکە عاشق تۆ شەھیدی تیغی ئەبرۆی دولبەری

حەیفە گەر ترست لە ڕۆژی مەحشەری شامت ببێ


چەندە خۆشە مورغی دڵ بۆ دانەیی خاڵت بچێ

تا ئەبەد مەحبووسی بەندی حەڵقەیی دامت ببێ


بەختەکەی تۆ نووستووە زەحمەت مەکێشە [ئەحمەدا]

غەیری ئیمکانە لە دنیادا دەمێ کامت ببێ

نظرات 0 + ارسال نظر
امکان ثبت نظر جدید برای این مطلب وجود ندارد.