پاتــــوق تنهـــایی

خـــــــوش اومــــــــدی دوســـــت مـــــــن

پاتــــوق تنهـــایی

خـــــــوش اومــــــــدی دوســـــت مـــــــن

احمد موختار جاف

ئەحمەد_موختار_جاف 


دڵم پڕخوێنە جەرگم لەتلەتە بۆ لێوی گوڵنارت

نەخۆش و دەردەدارم من لە حەسرەت چاوی بیمارت


سەلیبی پەرچەمی تۆم دەس کەوێ چیمە لە ئیسلامی

کڵێسا جێگەمە جانا لە عیشقی زوڵفی زوننارت


وتی عاشق ئەبێ بەم کوشتنەت مەسروور ببی چۆنکوو

لەناو عوششاقدا تەنھا ئەتۆی قوربانی دڵدارت


شکا بازاری شەھد و شەککەر و شیرینیی قەنناد

لە ڕۆژێکۆ کە بیستوویانە خەڵقی نوتق و گوفتارت


ئەبێ کاغەز لە بەرگی گوڵ قەڵەم جانا لە عەنبەر بێ

کە من مەیلم ھەیە ئێستا بنووسم وەسفی ڕوخسارت


کە تۆ سەروی منی بێچارە قومریی دڵ حەزینی تۆم

ھەمیشە بولبولئاسا وام لە دەوری باغ و گوڵزارت


نیگار ئەمڕۆ لەناو جەمعی ڕەقیبا پێی وتم [ئەحمەد]

مەحاڵە تۆ ئیتر دەستت کەوێ یاری دڵئازارت

نظرات 1 + ارسال نظر
4لوزی پنج‌شنبه 19 اسفند 1395 ساعت 00:16

سلام وبلاگ جالبی دارید اگه به دکوراسیون و کاردستی های جالب علاقه دارید از سایت ما دیدن کنید. مثلا آموزش ساخت یه مبل جالب که در آدرس زیر میتونید مشاهده کنید. اگر هم دوست داشتید میتونید در خبرنامه عضو بشید و هر هفته مطالب جدید دریافت کنید.

باتشکر

http://www.4lozi.com/make-a-pretty-pouf

امکان ثبت نظر جدید برای این مطلب وجود ندارد.