پاتــــوق تنهـــایی

خـــــــوش اومــــــــدی دوســـــت مـــــــن

پاتــــوق تنهـــایی

خـــــــوش اومــــــــدی دوســـــت مـــــــن

ماموستا "قانع"

Ghobadi:

قانێع


تا حەیاتم بێ لە دڵما شەرتە میھرت دەرنەکەم

رۆژپەرەستم تا بمێنم سوجدە بۆ ئەختەر نەکەم


گەر وەکوو مەجنوون لە کێوی نەجدەدا خۆ داگرم

شەمشەمەکوێرەم کە ڕوو بۆ شەمسەکەی خاوەر نەکەم


گەر لە لێوی لەعلی ئاڵت قەترەیەکم دەس کەوێ

ڕووڕەشم گەر تەرکی ئاوی زەمزەم و کەوسەر نەکەم


نووکی موژگانی لە خەنجەر تیژترە بۆ قەتڵی من

چۆن بەجارێ تف لە شیر و خەنجەر و نەشتەر نەکەم


عەرزی یارم کرد کە بۆچ پەرچەم لەسەر ڕوخسارتە

پێی وتم بەزمە لەسەر چی عوود لەسەر مەجمەر نەکەم


ھەر شەوێ دولبەر بەنازۆ ڕوو بکاتە مەنزڵم

ڕەببی لاڵ بم گەر لەڕێیا تەرکی ڕۆح و سەر نەکەم


یار بە ئیستیھزاوە فەرمووی [قانعا] ماوی شوکور

لافی میھری تۆ درۆیە من ئەبێ باوەڕ نەکەم

نظرات 0 + ارسال نظر
امکان ثبت نظر جدید برای این مطلب وجود ندارد.