X
تبلیغات
وکیل جرایم سایبری

Ghobadi:

ئەحمەد_موختار_جاف


ھیجری تۆ چەند سەعبە دڵبەر ماڵەکەم وێرانە بۆت

ڕۆژ و شەو غەمباری ڕووتم دیدەکەم گریانە بۆت


ئەشکی چاوم بادەیە ناڵەی دڵم عەینی نەیە

خاک بەسەر بێکەس لە حەسرەت جەرگەکەم بوریانە بۆت


ئەی نیگاری نازەنین لەو ڕۆژەوە دووری لە من

سەیلی دیدەم وا بەخوڕ دێ ھەر وەکوو سیروانە بۆت


ئەو بەڵای بۆ قامەتی تۆ دێ لە عوششاقت کەوێ

سەدھەزاران عاشقت جانا بەڵاگەردانە بۆت


ئەی دڵە بەسیە لە غەم بۆ چی ئەناڵی ڕۆژ و شەو

شەھدی لێوی دڵبەرت بۆ دەردی تۆ دەرمانه بۆت



تاریخ : چهارشنبه 18 اسفند 1395 | 23:34 | نویسنده : ghobadi | نظرات (0)
.: Weblog Themes By VatanSkin :.