پاتــــوق تنهـــایی

خـــــــوش اومــــــــدی دوســـــت مـــــــن

پاتــــوق تنهـــایی

خـــــــوش اومــــــــدی دوســـــت مـــــــن

احمد موختار جاف

ئەحمەد_موختار_جاف 


ئیسمی ویجدان و عەداڵەت بێ موسەممایە و درۆ

بۆ سیاسەت ئەم قسە کەوتۆتە سەر لێوانەوە


ڕاستە گەر ئیسمی عەداڵەت بۆ چی منداڵانی کورد

وێڵ و سەرگەردان بسووڕێنۆ بەسەر کێوانەوە


ئەمڕۆ با وا بێ بەڵام ڕۆژێ ئەبێ ئەولادی کورد

دێنەوە مەیدان بە عیلم و سەنعەت و عیرفانەوە


بەچکەشێرانی عەشایر بۆ قڕانی دوشمنان

ھەر وەکوو ڕۆستەم ئەکەونە ھاتوچۆ و جەولانەوە


پاش قڕانی موددەعی دەس پێ ئەکەن تەعمیری موڵک

ڕێگەیی ئاسن ئەچێتە شاخی ھەورامانەوە


کێو و کەژ گشتی ئەبێتە باغ و جادە و قەیسەری

بۆ تەماشای دەستەدەستە دێن لە ئینگلستانەوە


لادە [ئەحمەد] تۆ لە باسی میللەت و سا پێی بڵێ

تاکوو ساقی زوو بدا بادە بەدەم مەستانەوە


پێی بڵێ بەو ساقییە بەو حوسن و ناز و دڵبەری

داغی خۆی ناوە بە جەرگی یۆسفی کەنعانەوە


بێتە جیلوە تا بەیادی پاشەڕۆژی قەومی کورد

زەمزەمە و شادی بخاتە مەجلیسی ڕەندانەوە


ئەم دڵی زامارمە تاوێ لە غەم فاریغ ببێ

بسرەوێ یەکدەم لە ناڵە و شین و قوڕپێوانەوە

نظرات 0 + ارسال نظر
امکان ثبت نظر جدید برای این مطلب وجود ندارد.