پاتــــوق تنهـــایی

خـــــــوش اومــــــــدی دوســـــت مـــــــن

پاتــــوق تنهـــایی

خـــــــوش اومــــــــدی دوســـــت مـــــــن

احمد موختار جاف

Ghobadi:

ئەحمەد_موختار_جاف 


قیامەت ھەڵئەسێ بێت و قیامێ کا نیگاری من

زەمانە تێک ئەدا ئەمڕۆ نیگاھی چاوی یاری من


وتی باوەش بە باڵای سەرودا کە و گوڵ بە بۆنۆ کە

کە تەمسیلی ئەکەن ئەو دوانە بۆسین و کەناری من


بەناز و عیشوە دیسان ھاتە جواب فەرمووی پیاڵە و مەی

بزانە فەزڵی ئەمڕۆکە کە دیت چاوی خوماری من


گرفتارن لەداوی پێچ و تابی زوڵفیم موشکینت

ھەزار عاشق نەوەک تەنھا دڵی زاری ھەژاری من


گوڵ و نەسرین لە خاکم سەوز ئەبن گەر بێت و ئەو یارە

لە ڕۆژێکی خەزانا بێتە سەر قەبر و مەزاری من


دڵم ھاوینە بۆ وەسڵی بەڵام ئەو مەیلی زستانە

خەزانی بۆیە کرد خەڵقینە عومری وەک بەھاری من


ھجوومیان کرد ڕەقیبان وەک ڕەوی سەگ دەوریان لێ دام

مەگەر شمشێری ئەبرۆی ئەو بکا ئێستاکە چاری من


بە خەندەی نازەوە فەرمووی فڕێ دە تۆ بەی و لیمۆ

تەبیعەت دەستی خستووی جووتەمەمکی وەک ھەناری من


بڕۆ ئەی وشکەسۆفی با موبارەک بێ لە تۆ جەننەت

من و پیاڵەی شەڕاب و وەسڵی شۆخی باویقاری من