پاتــــوق تنهـــایی

خـــــــوش اومــــــــدی دوســـــت مـــــــن

پاتــــوق تنهـــایی

خـــــــوش اومــــــــدی دوســـــت مـــــــن

احمد موختار جاف

ئەحمەد_موختار_جاف 


بێتاقەت و مەحزوونە ئەم دڵمە لەبۆ دینت

ڕەحمێ بکە سا قوربان دەرخە ڕوخی ڕەنگینت


شەھد و شەکەر ئەی قوربان بازاڕی شکا یەکجار

لەو وەقتەوە وا دەرکەوت لەعلی لەبی شیرینت


گریەی منی بێچارە شام و سەحەر ئەی دڵبەر

ئەسڵەن نییە تەئسیری لای ئەو دڵی سەنگینت


نەسرین و گوڵ و لالە مەحجووب ئەبن و والە

گەر لابدەی ئەو بورقەع دەرخەی تەنی سیمینت


حوور و پەری و غیلمان بێ قەدرە لەلای [ئەحمەد]

لەو وەقتەوە وا دیویە ڕوخساری نیگارینت


نظرات 0 + ارسال نظر
امکان ثبت نظر جدید برای این مطلب وجود ندارد.