پاتــــوق تنهـــایی

خـــــــوش اومــــــــدی دوســـــت مـــــــن

پاتــــوق تنهـــایی

خـــــــوش اومــــــــدی دوســـــت مـــــــن

احمد موختار جاف

ئەحمەد_موختار_جاف


لە شێخ و واعیز و سۆفی لەمەولا من کەنار ئەگرم

پیاڵەی مەی بەیادی دیدەیی مەستی نیگار ئەگرم


لە شەوقی بەژن و باڵای تۆیە ئەی شۆخی پەریپەیکەر

لە باغا جێ لە سایەی عەرعەر و سەرو و چنار ئەگرم


خەیاڵی مەمکەکانی گرد و نەرمت دێتە بیری من

کە وەختێ پڕبەچنگ لیمۆ و بەی و سێو و ھەنار ئەگرم


خوڕەی فرمێسک و نەعرە و فوغانی خۆم لەبەر چاوە

کە شەو من گوێ لە دەنگی نەعرەیی ھەوری بەھار ئەگرم


وتم چاکت ئەسیری حەڵقەیی ئەو پەرچەمە کردم

وتی شێتی بە تای ئەم زوڵفە من شێری شکار ئەگرم


بە قوللابی موژە و حەڵقەی کەمەندی زوڵفی چینچینم

ئەگەر بێ ئارەزووم بێ ڕۆستەم و ئەسفەندیار ئەگرم


ئیشارەی کرد برۆی یەعنی کە بۆ قەتڵی دڵی عاشق

لە پشتی چاوی یارۆ جێگەیی سەد زولفەقار ئەگرم


نظرات 0 + ارسال نظر
امکان ثبت نظر جدید برای این مطلب وجود ندارد.