پاتــــوق تنهـــایی

خـــــــوش اومــــــــدی دوســـــت مـــــــن

پاتــــوق تنهـــایی

خـــــــوش اومــــــــدی دوســـــت مـــــــن

ماموستا"ناری"

تا که ی به سته م مایلی ! ئه ی چه رخی جه فا جو

تا که ی له غه مت زاری یو فه ریاد و خودا رو

تا که ی ره وشی  که چ ره وی یو فیتنه فروشی !

بو نه ت بی فه ره ح ده وره و و جه و لانی ته کا پو ؟

بو نیته له گل ئه هلی خیره د میهر و وه فا تو

بو ئه هلی شه ره ف عاجز و بیزاره له ده س تو ؟

بو خه صمی  له بو صاحیبی عیرفان و صه دا قه ت

بو یاری له گل تاقمی به د طینه ت و به د گو

بو خه لکی پاره بوو جه رگی له داخت ؟

وه ک جه رگی عیراقی به ده می تیری هو لا کو

میهرت که نیه   زه حمه تی بی غایه له سه ر چی

لوتفت که نیه میحنه ت و ئاواز و ئه له م بو ؟

کولاره چه حوسنی هه یه مه شغوو له به سه یران

عه نقا چه گوناهی هه یه مه حبوو سه به قافو ؟

بو زاغی سیه هچه رده نه ظه ر بازه له باغا

بو بازی سپی ویلی بیابانه به داخو؟

ئه ی خو که چ و که چ باز و کچ ئه ندیش و عه مه ل که چ

دانی نه فه سی

یه ک قه ده می چاکه به راسو

ده ک ته خت و ئه ساست به ده می ژیر و زه به ر بی

وه ک نیته ده می گه ردوش و رفتاری له سه رخو

(ناری)له فیراقی روخی مه نظوری عیراقی

غه رقی عه ره قی ئا هه به ده م میحنه ت و رورو

ماموستا"هیمن"


هێمن


چاوەکەم چاوی ڕەشی تۆ ئافەتی گیانی منە

گیانەکەم برژانگی تیژت نووکەڕمبی دوژمنە


شیری دەستی شێری ئاڵایە برۆڕاکشاوەکەت

جەرگی لاوێکی ھەژاری کوردی ورد پێ بنجنە


دیدەکەی بەخوماری تۆ تورکانە بەدمەستی دەکا

بۆیە مەیلی وا بە کێشە و فیتنە و خوێنڕشتنە


بەژنەکەت سێدارەیە کەزیەت تەنافە زووبە دەی

بیخە ئەستۆی من کە کوردم کورد بەشی خنکاندنە


زامی جەرگی من بەفەرموودەی گراوی سواری کورد

مەڵھەمی ھەر ژەنگی گوارە و ئارەقی بەرگەردنە


ئارەزوومە ھیچ نەبێ جارێکی ماچ کەم زاری تۆ

ئارەزووی من چووکە ئەمما تا بفەرمووی شیرنە


دڵ بە گرمەی تۆپی گەورەی دوژمنیش ڕاناچڵەکێ

دادەخورپێ ئەم دڵە ئەمما بە خرمەی بازنە

احمد موختار جاف


‌ ﺭﻩﻓﯿﻘـــﺎﻥ ﺋـﻪﻡ 

ﺩڵەﻡ ﺋﻪﻣﺸــــﻪﻭ 

ﻋﻪﺟﻪﺏ ﺣﺎﻟﯽ ﭘﻪﺭێشاﻧﻪ

ﻭﻩڪﻮو ﺑﻮﻟﺒـﻮﻝ ﻟﻪ 

ﻋﻪﺷــــﻘﯽ ﮔﻮڵ ﺧـــﻪﺭیڪﯽ 

ﺷﯿﻦ ﻭ ﮔﺮﯾﺎﻧﻪ

ﺋﻪﻭﻩﻧــــﺪﻩ ﮔﻪﻭﻫﻪﺭ ﻟﻪ ﺩﻭﻭ 

ﭼــــﺎﻭﻡ ﺋﻪﺑﺎﺭێنم ﻟﻪ ﻫﯿﺠﺮﺍﻧﺎ

ﻧﯿﮕـــــﺎﺭ ﺩﺍﻭێنی ﻣﻦ 

ﺋﻪﻣـــﺮۆ ﻭﻩڪو ﺩﻩﺭﯾﺎےﻋﻮﻣﻤﺎﻧﻪ

ﺋﻪﮔــــﻪﺭ ﯾﺎﺭ ﺭﻭﻭ ﺩﻩپۆشێ 

ﺣﻪﻕ ﺑﻪ ﺩﻩﺳﺘﯿﯿﻪ 

ﭼﻮنکە ﻣﻪﻋﻠﻮوﻣﻪ

ﭘﻪﺭی ﺩﺍﯾــــﻢ ﻟﻪﺑــﻪﺭ ﭼﺎﻭی 

ﻫـﻪﻣـﻮﻭ ﻣﻪﺧﻠﻮوقێ ﭘﻪﻧﻬﺎﻧﻪ


           ﺋـﻪﺣـﻤـﻪﺩموﺧﺘﺎﺭﺟﺎﻑ

ماموستا "کوردی"

Ghobadi:

ماموستا کوردی


ھێند بەتاو ھات خوێنی کوژراوان لە موژگانی سیات

ئەسپەکەت جاران سپی بوو ئێستە ڕەنگی قرمزە


خاڵی ڕووت قوربان بەعەییاری دڵی خەڵقی دزی

بۆ چی ڕێت دا بێتە ناو باخ ئەو حەبەشزادەی دزە


من بە ناری سینە جەرگم بۆ کەباب کرد ئەو دەڵێ

[کوردی] زۆر چاکە کەبابت ئاخ چ فایدە بۆکزه