پاتــــوق تنهـــایی

خـــــــوش اومــــــــدی دوســـــت مـــــــن

پاتــــوق تنهـــایی

خـــــــوش اومــــــــدی دوســـــت مـــــــن

احمد موختار جاف

ئەحمەد_موختار_جاف 


ئەی دڵە بەسیە تەپوکۆ چیتە ئارامت ببێ

تێپەڕی ئەو وەختە ئیتر دڵبەرا ڕامت ببێ


سەرسەری و ئەوباش و بەدئەتواری وەک تۆ چۆن ئەبێ

ببیە پیاوێکی زەریف و شوھرەت و نامت ببێ


بولبولی دڵ تا بەکەی ناڵە و فوغانی بێ سەمەر

زۆر مەحاڵ و موشکیلە شۆخی گوڵەندامت ببێ


چەرخی بەدبەختی وەھای ھێناوە قەت مومکین نییە

دڵبەر و ساقی و شەراب و موتریب و جامت ببێ


چونکە عاشق تۆ شەھیدی تیغی ئەبرۆی دولبەری

حەیفە گەر ترست لە ڕۆژی مەحشەری شامت ببێ


چەندە خۆشە مورغی دڵ بۆ دانەیی خاڵت بچێ

تا ئەبەد مەحبووسی بەندی حەڵقەیی دامت ببێ


بەختەکەی تۆ نووستووە زەحمەت مەکێشە [ئەحمەدا]

غەیری ئیمکانە لە دنیادا دەمێ کامت ببێ

ماموستا نالی


لە دڵدا ئاتەشی عیشقت بڵێسەی میسلی تەندوورە

شەتی ئەشکم نەبێ مانیع، دەسووتێم دەبمە کۆی نوورە

بە ناری عیشق و ئاوی دڵ، جەسەد وەک حەزرەتی مووسا

تەریقی: بەحری فیرعەون و، ڕەفیقی: ئاتەشی توورە

دەچێ بۆ لای ڕەقیب، خۆشە، وەلێ ئەو داغە کوشتوومی

لەکن ئەو چەندە مەجبوورە، لە لای من چەندە مەغروورە!

پەیامت ھات و پەیکت ڕۆی، خەیاڵم نارد و نەیگەییێ

ڕەسوولم کەوتە ڕێ، گرتی، ھێنای وەک ئاگرە سوورە

کە دیتم شەکڵی سەد ڕەنگی، گوتم: بابایی عەییارە

کە بیستم لەفزی بێدەنگی، گوتم: شەیپووری شاپوورە

گوتم: ڕاستی سەبا ھەڵسە! گوتی: مەشرەب موخالیفیە

گوتم: نارێ، گوتی: بایە، گوتم: ئەوجێ، گوتی دوورە

گوتم: قوربانی تۆ من بم، گوتی: قوربانی تۆ سەگ بێ

گوتم: شیشەی دڵم ناتوێ؟ گوتی: بۆچیمە؟ مەکسوورە

خەراباتی دڵی نالی مەفەرموو: خاڵییە، نایەم!

بە مەرگی تۆ قەسەم، چاوم! بە زیکرت بەیتی مەعموورە.

ماموستا نالی

چاوەکەت ئاگر لە سینەی عاشقی مسکین دەکا

مەستە، مەیلی چەن کەبابێکی دڵی خوێنین دەکا

تالیبی لێوین و ئەڵقەی زوڵفمان نیشان دەدا

ڕاڕەوی میسرین و ئەو، ڕوومان لە موڵکی چین دەکا

تا موعەییەن بێ کە زۆرن دەسگری و دەسکوژی

فەرقی سەر، پەنجەی بە خوێناوی حەنا ڕەنگین دەکا

بێقسەی غونچەی دەمت کاتی تەبەسسوم ڕووبەڕوو

ھەتکی شوعلەی بەرق و نەزمی دائیرەی پەروین دەکا

تیری موژگانت لە سینەمدا دەچێ بۆ پیری دڵ

ھێندە کەچ ئایینە قەسدی خانەدانی دین دەکا

گوڵ بە دەم بادی سەباوە پێکەنی یەعنی وەرە

تۆ لە وەسڵم بۆ بەرە، ئەو بۆیە بولبول شین دەکا

چاوی من بەحری موحیتی تۆیە بۆ دەفعی گەزەند

لێت موعەییەن بێ کە نالی گوڵ بە دڵ پەرژین دەکا


ماموستا نالی

گوڵبنی قەددت لە قوببەی سینە غونچەی کردووە

غونچە بەم شیرینییە قەت نەیشەکەر نەیکردووە

نەخلی باڵات نەوبەرە، تازە شکۆفەی کردووە

تۆ کە بۆی شیرت لە دەم دێ، ئەم مەمەت کەی کردووە!

قامەتت نەخلە، بە شیری، فائیقەی پەی کردووە

نەحلی بێنێشی مەمەت شەھدی سپی قەی کردووە

نەخل و ڕوممان پێکەوەن، یا باغەبان وەی کردووە:

سەروی ھێناوە لە سێب و بەی موتوربەی کردووە!

بۆ مەمک نالی چ منداڵانە وەی وەی کردووە

گەرچی مووی وەک شیرە، بەو شیرە شکۆفەی کردووە

خۆش بە ھەردوو دەست و دەم گرتوویە ئۆخەی کردووە

کیزب و توھمەت، ئیفتیرا و بوھتان کە تۆبەی کردوو


احمد مختار جاف

مه‌یلی سه‌یری به‌در ئه‌کا دڵ ، لاده‌  زولفی وه‌ک حیجاب

ده‌رخه‌ به‌دری ڕومه‌تی خۆت شۆخه‌که‌ی عالی جه‌ناب

سینه‌ کون کون بووم وه‌کو نه‌ی من له‌به‌ر هیجرانی تۆ

سه‌ر وه‌کو سه‌متووره‌ ، دڵ هه‌ر ناڵه‌یه‌تی وه‌ک ڕوباب

تۆ دره‌رت خست شه‌معی ڕووی خۆت کومه‌ڵی عاشق هه‌موو

لازمه‌ هه‌ر وه‌ک په‌پوله‌ ببنه‌ قاورمه‌ و که‌باب

لوتفی یار هه‌ر بۆ ڕه‌قیبه‌ من ڕه‌زام ئه‌و دولبه‌ره‌

جار به‌ جار حه‌تتا به‌ جوێنێ بێت و بمداتۆ جه‌واب

لاده‌ چارشێوت هه‌تا من دیده‌ ڕۆشن که‌م به‌ڕوت

به‌سیه‌تی ! قوربانی تۆ بم به‌س بکه‌ نازو عیتاب

(ئه‌حمه‌د)ه‌ ته‌نها غوڵامی موخلیسی تۆ چاوه‌که‌م 

حه‌یفه‌ مه‌یڕه‌نجێنه‌ مه‌یده‌ بێ سه‌به‌ب جانی عه‌زاب


ماموستا "کوردی"

کوردی


کوتم تەنھا منم کوشتەی ئەتۆ توند بوو کوتی گوم بە

دووسەد وەک تۆ لە ھەر سوو کوشتەیی شمشێری ئەبروومە


کوتم تا کەی لە خانی وەسڵی تۆ نەومید و بێبەش بم

کوتی مردووت مرێ عاشق بەدایم زار و مەحروومە


کوتم تەنھا منم بەستەی ئەتۆ توند بوو جەوابی دا

ھەزارانی وەکوو تۆ بەستەیی زنجیری گێسوومە



ئەخۆل

ئەخۆل


عالەم ئەیزانێ کە شێتی ڕوویی زیباتم وەرە

من کە سەرگەشتە و عەوداڵی چاوی شەھلاتم وەرە

ئاخ لە حاڵم گەر دەزانی چۆنە چۆن بۆ دیدەنیت

ھێند پەرێشانم بەوێنەی زوڵفی تاتاتم وەرە


بوومە بولبول بۆ گوڵی ڕووت پیشەمە گریان و شین

ڕۆژ و شەو ناڵینە ئیشم دائیما مات و حەزین

شەو نییە بێ یادی باڵات سەر بنێمە سەر سەرین

چەشنی پەروانە لە دەوری ڕوویی لالاتم وەرە


وەرمەگێڕە ڕوویی نازت زامەکەم ئەکولێتەوە

شووشەیی عومرم بە بەردی ھیجر و خەم ئەشکێتەوە

تیری موژگانت بھاوە و بمکوژە ببڕێتەوە

با بزانن من شەھیدی بەژن و باڵاتم وەرە



ماموستا "وەفایی"

وەفایی


لەلایێ بارشی چاوم لەلایێ سۆزشی جەرگم

نە پێی دەمرم نە پێی دەگرم کەبابی نیوەبرژاوم


لە سۆزی گریە جەرگم ڕەش بووە چارم چییە چ بکەم

وەکوو ماسی بەنێو ماوم نە سووتاوم نە خنکاوم


بەبێ تۆ قەت نەژیم شادیم نەمێنێ دیدە بێ نوور بم

دەمێک ئارامی ڕۆحم بە حەیاتم عومرەکەم چاوم


لە دەست ئەو شۆخە وا زوڵفان بەناز دێنێ و دەبا ھاوار

[وەفایی] ڕۆژی لێ کردوومە شەو عومری بەبا داوم

ماموستا " هه ژار"

Ghobadi:

ھەر ڕێیە بڕیم گشتی ھەڵە و لاڕێیە


وا دێمە پەنات باری گوناھم پێیە


بم بەیتە بەھەشت ئەگەر بە نوێژ و ڕۆژوو


سەودایە، ئیتر بەخششەکەت لەکوێیە؟

هه ژار 


من بندهٔ عاصیم رضای تو کجاست؟


تاریک دلم؛ نور و صفای تو کجاست


ما را تو بهشت اگر به طاعت بخشی


این بیع بود؛ لطف و عطای تو کجاست؟

خیام

ماموستا " هه ژار"

Ghobadi:

ھەر ڕێیە بڕیم گشتی ھەڵە و لاڕێیە


وا دێمە پەنات باری گوناھم پێیە


بم بەیتە بەھەشت ئەگەر بە نوێژ و ڕۆژوو


سەودایە، ئیتر بەخششەکەت لەکوێیە؟

هه ژار 


من بندهٔ عاصیم رضای تو کجاست؟


تاریک دلم؛ نور و صفای تو کجاست


ما را تو بهشت اگر به طاعت بخشی


این بیع بود؛ لطف و عطای تو کجاست؟

خیام