پاتــــوق تنهـــایی

خـــــــوش اومــــــــدی دوســـــت مـــــــن

پاتــــوق تنهـــایی

خـــــــوش اومــــــــدی دوســـــت مـــــــن

احمد موختار جاف

ئەحمەد_موختار_جاف 


دوو چاوم خوێن ئەبارێنێ لە عیشقی ڕوومەتی ئاڵت

گرفتارە لەناو زوڵفت دڵم بۆ دانەیی خاڵت


خوا کەی بێت کە من پەشتانی باڵا و قامەتی تۆ بم

چ وەختێ پڕبەچنگ بگرم دوو لیمۆی نەوڕەسی کاڵت


نەخۆشی خۆشترە لای من لە ساغی و سیححەت ئەی جانا

ئەگەر یەک ھەفتە جارێ بێی بپرسی چۆنە ئەحواڵت


بە شاھیی عالەمی ناگۆڕمەوە ئەمڕۆ لە دنیادا

جنێو و توندی و قەھر و قسەی نالایق و تاڵت


نیگارا لێم ئەپرسی بۆ چی وا دێوانەیە [ئەحمەد]

لە عیشقی چاوی تۆیە چاوەکەم وا بووم بە عەوداڵت


نظرات 0 + ارسال نظر
امکان ثبت نظر جدید برای این مطلب وجود ندارد.