پاتــــوق تنهـــایی

خـــــــوش اومــــــــدی دوســـــت مـــــــن

پاتــــوق تنهـــایی

خـــــــوش اومــــــــدی دوســـــت مـــــــن

وه فایی


چندغزل زیبا از ماموستا وه فایی

                        

                           نیگارا        


نیگارا ئه ی به غه مزه ئا فه تی دل چاوی بیمارت

ئه مان سه ر تا قه ده م سوتام له دوری نوری دیدارت

 

ده سا روحمی وه فادارم به حالی دادو هاوارم

که وه ک بولبول دلی زارم ده نالی بو گولی زارت

 

سه رم ناوی ئه گه ر نه یخه م به حه لقه ی په ر چه م و چاوت

دلم ناوی ئه گه ر نه یکه م به فیدای چاوی عه ییارت

 

ئه سیری زولفی خاوی توم  شه هیدی ره مزی چاوی تو

ئه من گیراوی داوی توم  به صه د جی دل بریندارت

 

شه هیدی نازی توم و داغداری باغه بان ئه ی گول

له دوری تو بنالم ؟یاله سه ر بیدادی ئه غیارت ؟

 

ئه من نه مدیوه هیندو باغه بانی باغی جه نه ت بی

به شیرینی چ دلکیشه ؟ بنازم  خالی روخسارت

 

ئه گه ر گول بی ئه گه ر غونچه له ب و زاری شه که ر بارت

"وه فایی " دور له وه صلی  تو وه  پابه ندی ته لیسمیکه

 

له سه ر گه نجی جه مالت که و ته داوی زولفی ره شمارت




                        

   

له سه ر ته رمی منی عاشق به قوربان

ئیتر زولفی په رێشانت به من چی؟

له هۆده ی ماته م و غه مدا که سووتاوم

سه فایی باغ و هه یوانت به من چی؟

که هێلانه ی شه هێنی دڵ خرا بوو

قه دی سه روی گوڵستانت به من چی؟

به پاییز پووشی ویشکی ته ن که فه وتا

به هاری لێوی خه ندانت به من چی؟

که مانگی به ختی من رووی نا له که سری

تریشکه ی رۆژی کوڵمانت به من چی؟

به کاسی غه م دڵم شێواو و کاسه

شه ڕابی سافی فینجانت به من چی؟

که تووشی له شکری ده رد و خه فه ت بووم

ده وایی ده رد و ده رمانت به من چی؟

که په یدا بوو شه وی تاریکی دووریت

ده سی مووسایی عیمڕانت به من چی؟

له شم گه ر که وته مه یدانی نه بوونی

له وه دا باسی لوقمانت به من چی؟

که بڕوا نووری بینایی له چاوم

جوانی ره نگی باغانت به من چی؟

له نێو چاڵی غه می  تۆد ا که گیرام

جوانی ده شت و کێوانت به من چی؟

»وه فایی« گه ر نه ما ، بۆ ته عزیه ی

ئه وده م و لێوی غه زه لخوانت به من چی؟

نظرات 0 + ارسال نظر
امکان ثبت نظر جدید برای این مطلب وجود ندارد.