-
احمد موختار جاف
چهارشنبه 19 آبان 1395 22:16
ئەحمەد_موختار_جاف بێتاقەت و مەحزوونە ئەم دڵمە لەبۆ دینت ڕەحمێ بکە سا قوربان دەرخە ڕوخی ڕەنگینت شەھد و شەکەر ئەی قوربان بازاڕی شکا یەکجار لەو وەقتەوە وا دەرکەوت لەعلی لەبی شیرینت گریەی منی بێچارە شام و سەحەر ئەی دڵبەر ئەسڵەن نییە تەئسیری لای ئەو دڵی سەنگینت نەسرین و گوڵ و لالە مەحجووب ئەبن و والە گەر لابدەی ئەو بورقەع...
-
احمد موختار جاف
دوشنبه 17 آبان 1395 21:33
ئەحمەد_موختار_جاف دوو چاوم خوێن ئەبارێنێ لە عیشقی ڕوومەتی ئاڵت گرفتارە لەناو زوڵفت دڵم بۆ دانەیی خاڵت خوا کەی بێت کە من پەشتانی باڵا و قامەتی تۆ بم چ وەختێ پڕبەچنگ بگرم دوو لیمۆی نەوڕەسی کاڵت نەخۆشی خۆشترە لای من لە ساغی و سیححەت ئەی جانا ئەگەر یەک ھەفتە جارێ بێی بپرسی چۆنە ئەحواڵت بە شاھیی عالەمی ناگۆڕمەوە ئەمڕۆ لە...
-
ماموستا "صافی"
دوشنبه 17 آبان 1395 19:16
دڵ لەبــەر دەردی فیــراقــی یــارە مەیـلی مەی دەکــا گوێی لە دەنگی ساز و عود و بەزمی نای و نەی دەکــا ســـەردەمێ مـــەســـت و خومار و خــادمی مەیخانەیە وەختێ تەسبیحی لە دەستە سۆفییە حەی حەی دەکــا ڕۆژی وایـــە زۆر بـــە کـــەیــف و پــێکەنـین و خەندەیە بەعزێ شـەو مەجــنــونە دائــم گــریــە بۆ لەیلی دەکــا...
-
ئاسۆ بوکانی
دوشنبه 17 آبان 1395 19:15
مامۆستا سعید نجاری (ئاسۆ) یا رب بوخوت شایه دی جوان له به رخو دانی کـــــورد عه بدت گـــــله ایی ده کا تا کــــی بورده مانی کـــــورد بـــــوچی ده ردێ نانـــیری بو دوشـــــمنه کانی کـــــورد تا که ی به فـــیرو بروات له خه له وخه ر مانی کـــــورد بو خــــاتری گه وره ایی خوت بنیره ده ر مانی کـــــورد با چی دی خوینیان نه...
-
احمد موختار جاف
شنبه 15 آبان 1395 23:04
ئەحمەد_موختار_جاف ئیسمی ویجدان و عەداڵەت بێ موسەممایە و درۆ بۆ سیاسەت ئەم قسە کەوتۆتە سەر لێوانەوە ڕاستە گەر ئیسمی عەداڵەت بۆ چی منداڵانی کورد وێڵ و سەرگەردان بسووڕێنۆ بەسەر کێوانەوە ئەمڕۆ با وا بێ بەڵام ڕۆژێ ئەبێ ئەولادی کورد دێنەوە مەیدان بە عیلم و سەنعەت و عیرفانەوە بەچکەشێرانی عەشایر بۆ قڕانی دوشمنان ھەر وەکوو...
-
ئەمین گەردیگلانی
پنجشنبه 13 آبان 1395 09:19
پاییزە گوڵەکەم! ماڵی دڵم هێشتە نەڕووخاوە دەڕۆی بۆچی بارگەی سەفەرت تێکەوە پێچاوە دەڕۆێ؟ بۆچی پێت وایە مەکۆی دێوەزمە و مۆتەکەیە؟ دڵی من زێدی فریشتانە لە خۆڕاوە دەڕۆی ڕۆحی سەوزی غەزەلی، تۆ لە دڵم هەڵدەقوڵێی وەک هەناسەم لە گەڵم دای و بە شاراوە دەڕۆی چاوەڕێی زەردەخەنە و تامەزرۆی "ئا"یەکتم کەچی تۆ بێ بەزەیی دێی و...
-
احمد موختار جاف
چهارشنبه 12 آبان 1395 22:38
ئەحمەد_موختار_جاف لە شێخ و واعیز و سۆفی لەمەولا من کەنار ئەگرم پیاڵەی مەی بەیادی دیدەیی مەستی نیگار ئەگرم لە شەوقی بەژن و باڵای تۆیە ئەی شۆخی پەریپەیکەر لە باغا جێ لە سایەی عەرعەر و سەرو و چنار ئەگرم خەیاڵی مەمکەکانی گرد و نەرمت دێتە بیری من کە وەختێ پڕبەچنگ لیمۆ و بەی و سێو و ھەنار ئەگرم خوڕەی فرمێسک و نەعرە و فوغانی...
-
ماموستا "وەفایی"
چهارشنبه 12 آبان 1395 22:34
وەفایی ئاگری عیشقت لە ڕۆحم بەربووە سەر تا قەدەم وەک نەیستان ھەر دەسووتێم مات و خامۆش بێ سەدا دڵ بەمەحزی ڕوئیەتی زوڵفت بە ڕوودا کەوت و مرد مرد و نەمزانی نە گەنج خستی نە ماری پێوە دا چەند بەناز دێی و دەچێ سەرخۆش و شۆخ و شەنگ و مەست ئەی گوڵی نازدار ئیلاھی بای خەزانت لێ نەدا