پاتــــوق تنهـــایی

خـــــــوش اومــــــــدی دوســـــت مـــــــن

پاتــــوق تنهـــایی

خـــــــوش اومــــــــدی دوســـــت مـــــــن

احمد موختار جاف

ئەحمەد_موختار_جاف


لە شێخ و واعیز و سۆفی لەمەولا من کەنار ئەگرم

پیاڵەی مەی بەیادی دیدەیی مەستی نیگار ئەگرم


لە شەوقی بەژن و باڵای تۆیە ئەی شۆخی پەریپەیکەر

لە باغا جێ لە سایەی عەرعەر و سەرو و چنار ئەگرم


خەیاڵی مەمکەکانی گرد و نەرمت دێتە بیری من

کە وەختێ پڕبەچنگ لیمۆ و بەی و سێو و ھەنار ئەگرم


خوڕەی فرمێسک و نەعرە و فوغانی خۆم لەبەر چاوە

کە شەو من گوێ لە دەنگی نەعرەیی ھەوری بەھار ئەگرم


وتم چاکت ئەسیری حەڵقەیی ئەو پەرچەمە کردم

وتی شێتی بە تای ئەم زوڵفە من شێری شکار ئەگرم


بە قوللابی موژە و حەڵقەی کەمەندی زوڵفی چینچینم

ئەگەر بێ ئارەزووم بێ ڕۆستەم و ئەسفەندیار ئەگرم


ئیشارەی کرد برۆی یەعنی کە بۆ قەتڵی دڵی عاشق

لە پشتی چاوی یارۆ جێگەیی سەد زولفەقار ئەگرم


ماموستا "وەفایی"

وەفایی


ئاگری عیشقت لە ڕۆحم بەربووە سەر تا قەدەم

وەک نەیستان ھەر دەسووتێم مات و خامۆش بێ سەدا


دڵ بەمەحزی ڕوئیەتی زوڵفت بە ڕوودا کەوت و مرد

مرد و نەمزانی نە گەنج خستی نە ماری پێوە دا


چەند بەناز دێی و دەچێ سەرخۆش و شۆخ و شەنگ و مەست

ئەی گوڵی نازدار ئیلاھی بای خەزانت لێ نەدا


ماموستا "کوردی"

کوردی


ڕەنگی گوڵ گیانا وەکوو ڕوخسارەکەت ڕەنگین نییە

شەککەری میسری وەکوو گوفتارەکەت شیرین نییە


ئەھلی چین نەققاشی چاکن خۆ بەڵام تەسویری تۆ

نەقشی خامەی کردگارە کاری وەستای چین نییە


مەنعی من عەمدەن دەکا ئەغیارەکەت یاخۆ کەرە

تالبی پووش و گیا و جۆیای گوڵ و نەسرین نییە


من کە کوشتەی تیغی عەشقم ڕۆژی دیوانی جەزا

بۆ چی شاھید بێنم ئاخر کفنەکەم خوێناوییە


من کە ڕیسوا بووم و تەپڵی عاشقیم لێ دا ئیتر

[کوردی] ئەز پەروام سەر و ئیمان و گیان و دڵ نییە

ماموستا "کوردی"

کوردی


ڕوخی وەک گوڵ تەنی وەک سیم لەبی وەک لەعلی ڕۆممانی

دەھان وەک فەندەق و غەبغەب وەکوو نارنجی ئێمانی


فەقێی یاخۆ نیزامی یا نە خۆ پێشخزمەتی شاھی

دوڕی مڵکی سلێمانی ڕەئیسی ئێلی جافانی


بە حوسنی یۆسفئاسات و بە خوڵق و لوتفی شیرینت

چراغی بەزمی خوسرەو نووری دیدەی پیری کەنعانی


بەزاھیر سادەلەوحی وەک ڕوخت وەحشی وەکوو دیدەت

لە دڵدا بۆ حەکیمی و عاقڵی ئوستادی لوقمانی


عەرەبئەندام و فارسیکەلام و تورکڕەفتاری

نیگاھئاھوو ڕەوتکەبکی زمانتووتی خۆشئەلحانی


ئەگەرچی قادری بۆ قەتڵی من فیکرێ بکە قوربان

لەسەر سەفحەی ڕوخت وەختە عەیان بێ خەتتی ڕەیحانی


وەکوو بولبول فوغان کە دائیمەن [کوردی] لە دەوری گوڵ

وەکوو قومری بناڵێنە لەتاو سەروی خەرامانی


ماموستا "وەفایی"

وەفایی


ئیشارەت ئافەتی ڕۆحم کەلامت غارەتی دینم

تەبەسسوم سیحری لێوانت تەکەللوم ڕەمزی چاوانت


مەگەر سەرتاقەدەم زوڵفت وەکوو من خاو و شێواوە

کە سەرگەردان و سەودایە لەسەر چاکی گەریبانت


دەڵێی شەککەرفرۆشی شاری میسرە وا بە شیرینی

بنازم خاڵی وەک ھیندوو لە گۆشەی لێوی خەندانت


لە دادی من بپرسە جارێ ئەی سوڵتانی عیشوە و ناز

بەناحەق بۆ چی بمکوژێ ئیشارەی چاوی فەتتانت


[وەفایی] کەوتە حەڵقەی زوڵفت ئیدی مەیدە بەر موژگان

کە من کوشتەی تەنافت بووم چ لازم تیرەبارانت


احمد موختار جاف

ئەحمەد_موختار_جاف


سەیفە یا قەوسە وە یا باڵی ھومایە پێم بڵێ

یا ھیلالی یەکشەوە یا تاقی ئەبرۆی دولبەرە


ڕوومەتت بەدرە ملت مینایی سافە بێ غەشە

دەم قوتووی دانەی دوڕی دەریایە لێوت شەککەرە


چای زەنەخدانت بڵێم وەک زەمزەمە زەممی ئەکەم

ئەبرووت زیاتر لە تیغی دەستی تووسی نەوزەرە


وا بە عومری جوانەوە پیر بووم قەدم خەم بوو لە غەم

دڵبەرا دووربینی چاوم ئێستە ئەمسەر ئەوسەرە


نائومێد و بەشبڕاو [ئەحمەد] لە دنیادا ئەتۆی

نەخلی ئوممێدی مورادی تۆیە دایم بێ بەرە

احمد موختار جاف

ئەحمەد_موختار_جاف


سەیفە یا قەوسە وە یا باڵی ھومایە پێم بڵێ

یا ھیلالی یەکشەوە یا تاقی ئەبرۆی دولبەرە


ڕوومەتت بەدرە ملت مینایی سافە بێ غەشە

دەم قوتووی دانەی دوڕی دەریایە لێوت شەککەرە


چای زەنەخدانت بڵێم وەک زەمزەمە زەممی ئەکەم

ئەبرووت زیاتر لە تیغی دەستی تووسی نەوزەرە


وا بە عومری جوانەوە پیر بووم قەدم خەم بوو لە غەم

دڵبەرا دووربینی چاوم ئێستە ئەمسەر ئەوسەرە


نائومێد و بەشبڕاو [ئەحمەد] لە دنیادا ئەتۆی

نەخلی ئوممێدی مورادی تۆیە دایم بێ بەرە

فایەق بێکەس

فایەق_بێکەس


من کە مەحرووم بووم لە وەسڵت تازە ژینم بۆ چییه

حورمەت و جاەـ و جەلال و ڕۆح و دینم بۆ چییه


دڵ لەبەر دووری و فیراقت پڕ لە قەهر و میحنەتە

شیوەن و گریانە عەیشم پێکەنینم بۆ چییه


باعیسی ڕووناکیی قەلب و نووری چاوم تۆی

وەتەن چی لە دونیا کەم بەبێ تۆ جێنشینم بۆ چییه


من کە خاکی پاکی کوردستانی نازدارم هەبێ

چی لە قەتعەی ئەورووپا کەم موڵکی چینم بۆ چییه


مەنزەرەی جوان و تەبیعی زۆرە لەم خاکەی منا

مەنزەرەی سونعی بە بۆیەی سەوز و شینم بۆ چییه


من کە خۆشاوی زەریف و شەربەتی مێوژم ببێ

نامەوێ شامپانیا و ئەشکەنجەبینم بۆ چییه


بۆیە خوڵقاوم کە خزمەت کەم نە وەک هەر دانیشم

بۆ وەتەن گەر تێ نەکۆشم هێز و تینم بۆ چییه

ماموستا "کوردی"

کوردی [مستەفا بەگی ساحێب قڕان]


عەزیزم من ئەسیری قامەتی نەوتوولنەمامێکم

غوڵامی زوڵف و ئەگریجە و غوڵامانەی غوڵامێکم


گرفتاری کەمەندی مەھوەشێکم تفڵ و بێڕەحمە

ھیلاکی ناز و عیشوەی نیمنیگای ئاھووخەڕامێکم


جگەرخوێنین و چاوئەسرین و خوێنخوار و دڵەفگارم

خەریک و وێڵ و وەحشیی مەھوەشی شیرینکەلامێکم


ھەموو عومرم بەزایع چوو لە ڕێگای عیشقدا چونکە

گرفتار و ئەسیری داوی عیشقی تفڵ و خامێکم


ڕەواجی سککەیی ساحیبقڕانی مڵک و میللەت بووم

ئەمێستا وێڵ و سەرگەردانی گەرداوی عەوامێکم


شەھی ئیقلیمی عیشقم پیری ڕەندانی خەراباتم

ئەگەرچی زاھیرەن تفڵ و نەزان و ئەبلەفامێکم


ئومێدی وەسڵ و دیداری نەما [ھیجری] ئەمێستاکە

ھەمیشە ئینتزاری نامە و پەیک و کەلامێکم

ماموستا "قانع"

قانێع


ڕۆڵە وەسیەت بێ کە مردم سەیری ئەم ئەشعارە کە

ھەفتەیەک جارێ تەماشای شۆری ئەم گوفتارە کە


بابی خۆت ڕەفتاری چۆن بوو تۆش ھەر ئەو ڕەفتارە کە

ڕوو لە قازانجی عموومی و پشت لە خاوەنپارە کە


بێرە مەیدانی دلێری ھەر وەکوو شێری ژیان

جەرگی دوژمن ھەڵدڕە و ببڕە وەک تێغی دەبان


ڕۆڵە لافی فەیلەسۆفی لێ نەدەی ھەرگیز بە دەم

نۆکەری ھەرگیز نەکەی بۆ حاکمی ڕۆم و عەجەم


چی لە دڵتایە مەترسە بیخە سەر نووکی قەڵەم

گوێ نەدەی ڕۆڵە بە جەور و ئێش و ئازار و ستەم


ڕاپەڕە و بانگێ بدە بۆ خزمەتی کوردیزمان

بەرخی نێر بۆ سەربڕینە نەک لەبۆ دۆشین و ڕان


قەفقەفی حەڵقەی کەلەپچەت ھەڵبڕە وەک پاڵەوان

خۆت و منداڵت بەکوشت دە بۆ ڕەواجی کوردستان