Ghobadi:
ئەحمەد_عەبدوڵڵاهی
لەگەڵ تۆدا
شیعری فارسیم دەست پێ کرد و
بایەخم دا بە زمانەکەت
من پێم وا بوو تۆ شاعیری
بێ سنوورن وشەکانت
بەهەڵە چووم
من نەمزانی
شیعر و هونراوەت گوللەیە و
بۆ کوشتن و
بۆ خنکاندنی زمانی دایکیم
سینگ و دیوانی کوردیمی
کردووە نیشان
ئێستا منیش
بۆ بەردەوامیی زمانم
هەرچێ وشەی بێگانەیه
بە سێدارەی خەیاڵاتما
دەکێشم و دەیانکوژم
بۆ من نامۆن
لە وشەیشدا یاریم ناکەن
با کوردی بێ وشەکانم
با کوردی بێ
شیعر و هەڵبەست و دیوانم
چۆنکوو کوردم
زمانی کوردی پێناسەیه
بۆ داهاتووی نیشتمانم