پاتــــوق تنهـــایی

خـــــــوش اومــــــــدی دوســـــت مـــــــن

پاتــــوق تنهـــایی

خـــــــوش اومــــــــدی دوســـــت مـــــــن

ماموستا نالی


لە دڵدا ئاتەشی عیشقت بڵێسەی میسلی تەندوورە

شەتی ئەشکم نەبێ مانیع، دەسووتێم دەبمە کۆی نوورە

بە ناری عیشق و ئاوی دڵ، جەسەد وەک حەزرەتی مووسا

تەریقی: بەحری فیرعەون و، ڕەفیقی: ئاتەشی توورە

دەچێ بۆ لای ڕەقیب، خۆشە، وەلێ ئەو داغە کوشتوومی

لەکن ئەو چەندە مەجبوورە، لە لای من چەندە مەغروورە!

پەیامت ھات و پەیکت ڕۆی، خەیاڵم نارد و نەیگەییێ

ڕەسوولم کەوتە ڕێ، گرتی، ھێنای وەک ئاگرە سوورە

کە دیتم شەکڵی سەد ڕەنگی، گوتم: بابایی عەییارە

کە بیستم لەفزی بێدەنگی، گوتم: شەیپووری شاپوورە

گوتم: ڕاستی سەبا ھەڵسە! گوتی: مەشرەب موخالیفیە

گوتم: نارێ، گوتی: بایە، گوتم: ئەوجێ، گوتی دوورە

گوتم: قوربانی تۆ من بم، گوتی: قوربانی تۆ سەگ بێ

گوتم: شیشەی دڵم ناتوێ؟ گوتی: بۆچیمە؟ مەکسوورە

خەراباتی دڵی نالی مەفەرموو: خاڵییە، نایەم!

بە مەرگی تۆ قەسەم، چاوم! بە زیکرت بەیتی مەعموورە.

نظرات 0 + ارسال نظر
امکان ثبت نظر جدید برای این مطلب وجود ندارد.