مه‌یلی سه‌یری به‌در ئه‌کا دڵ ، لاده زولفی وه‌ک حیجاب
ده‌رخه به‌دری ڕومه‌تی خۆت شۆخه‌که‌ی عالی جه‌ناب
سینه کون کون بووم وه‌کو نه‌ی من له‌به‌ر هیجرانی تۆ
سه‌ر وه‌کو سه‌متووره ، دڵ هه‌ر ناڵه‌یه‌تی وه‌ک ڕوباب
تۆ دره‌رت خست شه‌معی ڕووی خۆت کومه‌ڵی عاشق هه‌موو
لازمه هه‌ر وه‌ک په‌پوله ببنه قاورمه و که‌باب
لوتفی یار هه‌ر بۆ ڕه‌قیبه من ڕه‌زام ئه‌و دولبه‌ره
جار به جار حه‌تتا به جوێنێ بێت و بمداتۆ جه‌واب
لاده چارشێوت هه‌تا من دیده ڕۆشن که‌م به‌ڕوت
به‌سیه‌تی ! قوربانی تۆ بم به‌س بکه نازو عیتاب
(ئه‌حمه‌د)ه ته‌نها غوڵامی موخلیسی تۆ چاوه‌که‌م
حه‌یفه مه‌یڕه‌نجێنه مه‌یده بێ سه‌به‌ب جانی عه‌زاب