پاتــــوق تنهـــایی

خـــــــوش اومــــــــدی دوســـــت مـــــــن

پاتــــوق تنهـــایی

خـــــــوش اومــــــــدی دوســـــت مـــــــن

ماموستا "صافی"


‎دڵ لەبــەر دەردی فیــراقــی یــارە مەیـلی مەی دەکــا

‎گوێی لە دەنگی ساز و عود و بەزمی نای و نەی دەکــا


‎ســـەردەمێ مـــەســـت و خومار و خــادمی مەیخانەیە

‎وەختێ تەسبیحی لە دەستە سۆفییە حەی حەی دەکــا


‎ڕۆژی وایـــە زۆر بـــە کـــەیــف و پــێکەنـین و خەندەیە

‎بەعزێ شـەو مەجــنــونە دائــم گــریــە بۆ لەیلی دەکــا


‎بەعـــزێ جـــاران عـــالم و عـــامیل و عـــابد خۆیەتی

‎وەقتی جەهل و فیسقی زۆرە عـــالەمێ لۆمەی دەکــا


‎پێــی دەڵـــێم ئـــەی دڵ وەرە ئـــێرانی یا تورانی بـە

‎ئەو لە بەینی هەردوو جێگا ڕوو لە دەشتی ڕەی دەکا


‎دڵ نازانم شـێتە یا ســەر خۆشــە یـــا دێـــوانــەیـــە

‎یــا الاهی ئیــشی وا عکسی بە من تــا کــەی دەکــا


‎دوور لە یـارە دڵ لە بـــۆیی بـــێ ئــباتە (صافیــــــا)

‎تــاکوو لەو ســەگ مەرگەدا بێ ئیختیاری وەی دەکــا


نظرات 1 + ارسال نظر
پەیمان جمعه 17 دی 1395 ساعت 01:17

بەڕاسییییی خۆۆۆۆۆشە

امکان ثبت نظر جدید برای این مطلب وجود ندارد.