X
تبلیغات
زولا

وەفایی


ئیشارەت ئافەتی ڕۆحم کەلامت غارەتی دینم

تەبەسسوم سیحری لێوانت تەکەللوم ڕەمزی چاوانت


مەگەر سەرتاقەدەم زوڵفت وەکوو من خاو و شێواوە

کە سەرگەردان و سەودایە لەسەر چاکی گەریبانت


دەڵێی شەککەرفرۆشی شاری میسرە وا بە شیرینی

بنازم خاڵی وەک ھیندوو لە گۆشەی لێوی خەندانت


لە دادی من بپرسە جارێ ئەی سوڵتانی عیشوە و ناز

بەناحەق بۆ چی بمکوژێ ئیشارەی چاوی فەتتانت


[وەفایی] کەوتە حەڵقەی زوڵفت ئیدی مەیدە بەر موژگان

کە من کوشتەی تەنافت بووم چ لازم تیرەبارانت




تاریخ : چهارشنبه 12 آبان 1395 | 22:13 | نویسنده : ghobadi | نظرات (0)
.: Weblog Themes By VatanSkin :.